سەباح ئەمینیان، هاووڵاتی شاری بۆکان، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی یەکشەمە ٢٢ی پووشپەڕی ١٤٠٤، سەباح ئەمینیان (کەمال)، هاووڵاتی تەمەن ٣٦ ساڵ و خەڵکی شاری بۆکان، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.
ئەم دەستبەسەرکرانە بەهۆی هێرشی هێزەکانی ڕژیم بۆ دووکانی ناوبراو لە شاری بۆکان، کە شوێنی کڕین و فرۆشتنی کاغەزی ئۆتۆمبێل بووە، ئەنجامدراوە. هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بەبێ بڕیاری دادوەر، ئەم هاووڵاتییەی لە شوێنی کارەکەی دەستبەسەر کردووە.
تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە، هۆکاری دەستبەسەرکران، شوێنی مانەوە و تۆمەتەکانی دژی سەباح ئەمینیان نادیارە.