سروە شیری و پەیمان شیری، ٢ هاووڵاتی خەڵکی ئاوایی «تەرەغە» سەر بە بۆکان، لەلایەن دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامی ئێران سەرجەم بە ١٤ مانگ بەندکران سزادران.
بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، سروە شیری ٢٢ ساڵ تەمەن و خوشکی پەیمان شیری ١٩ ساڵ تەمەن، سەرجەم بە ١٤ مانگ بەندکران سزادران. بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، هەردوو خوشک و برا بە تۆمەتی «چالاکی دژ بە ڕژیم» لێپرسینەوەیان لێکرا و سروە شیری بە ٨ مانگ بەندکران و پەیمان شیری بە ٦ مانگ بەندکران سزادران.
ڕۆژی چوارشەممە ٤ی ڕەزبەری ١٤٠٣، سروە شیری و پەیمان شیری کە خوشک و بران؛ لەگەڵ فەردین شیری کوڕی مامەیان لە ئاوایی «تەرەغە»ی بۆکان لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەستبەسەرکران. هێزە ئەمنیەکان بەبێ بەڵگەی دادوەری ئەم هاووڵاتیانەیان لە شوێنی ژیانیان لە ئاوایی تەرەغە دەستبەسەرکرد و بۆ گرتووخانەیەکی ئەمنی لە ورمێ گواسترایەوە. لە کۆتاییدا لە دوای لێپرسینەوەیان بە دانانی بارمتە تا کاتی دادگاییکردنیان لە گرتووخانە ئازاد کران.