جەواد سواری، برای فواد سواری لە گیانبەختکردووانی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی ژینا، پاش بانگهێشتکران و ڕۆشتنی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری دیواندەرە دەستبەسەرکرا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی یەکشەممە ٢٨ی ڕێبەندانی ١٤٠٣، جەواد سواری، برای فواد سواری گیانبەختکردووانی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی ژینا، پاش بانگهێشتکران و ڕۆشتنی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری دیواندەرە، دەستبەسەرکرا. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ناوبراو پێشتریش بەشێوەی تەلەفۆنی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری دیواندەرە بانگهێشت کرابوو. ناوبراو ئەمڕۆ پاش ڕۆشتنی بۆ ئەم ناوەندە ئەمنییە دەستبەسەر کراوە.
تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە، لە هۆکارەکانی دەستبەسەرکران و تۆمەتەکانی دژی ئەم هاوڵاتییە زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.
فواد سواری، لە ٢٨ی ڕێبەندانی ١٤٠١، لە بزووتنەوەی شۆڕشگێرانەی ژینادا، لە شاری دیواندەرە بە گوللە تەقەی لێکرا و گیانی لەدەستدا.