مەریوان: برینداربوونی منداڵێکی کۆڵبەر بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی

“میلاد حوسێنی” منداڵێکی کۆڵبەری تەمەن ١٦ ساڵ، خەڵکی شاری دیواندەرە بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری مەریوان برینداربوو.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ئێوارەی یەکشەممە ٥ی خاکەلێوەی ١٤٠٣، لە ئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە مەریوان منداڵێکی کۆڵبەر لە شان و پشتی بریندارکرا. ناسنامەی ئەم کۆڵبەرە (میلاد حوسێنی) تەمەن ١٦ ساڵ و خەڵکی شاری دیواندەرەیە، بەپێی ئەم ڕاپۆرتە هێزەکانی هەنگی مەرزی بە چەکی جەنگی ئەم منداڵە کۆڵبەرەیان کردۆتە ئامانج و تەقەیان لێکردووە.

بە پشتبەستن بەو ئامارانەی لە ساڵی ١٤٠٢ی هەتاوی لە کۆڵبەرنیوز تۆمارکراون، بە گشتی ٤٤٤ کۆڵبەر لە ناوچە سنووریەکان و ڕێگاکانی نێوان پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان و کرماشان بەهۆی هۆکارەکانی وەک تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکانی ڕژیم، ڕنو و سەرمابردوویی، چوونە سەرمین، کەوتنەخوارەوە لە شاخ و بەرزایی، کوژراون و برینداربوون. لەکۆی ئەم ژمارەیە بە گشتی ٤٤ کۆڵبەر کە دەبێتە (١٠%) کوژراون و ٤٠٠ کۆڵبەر کە دەبێتە (٩٠%) برینداربوون. لە کۆی گشتی ٤٤٤ کۆڵبەری کە لە ساڵی ١٤٠٢ کوژران و برینداربوون، بەگشتی ٣٧٣ حاڵەت کە دەبێتە (٨٤%) بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکان بووە.
هەروەها لە کۆی گشتی ٤٤٤ کۆڵبەری کە لە ساڵی ١٤٠٢ لە سنووری کوردستان کوژران و بریندار بوون، ٣٧ کەسیان منداڵی خوار تەمەن ١٨ ساڵن.
لە ساڵی ١٤٠٢دا ئێمە شایەتی بەرزبوونەوەی ٩٠٪ی کوژران و برینداربوونی کۆڵبەران لە سنوورەکانی کوردستان بووین.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

کوردستان؛ برینداربوونی دوو کۆڵبەر لە سنوورەکانی بانە و نەوسوود

س مارس 26 , 2024
دوو کۆڵبەری خەڵکی شارەکانی جوانڕۆ و سەقز، لە هێڵی سنوورەکانی نەوسوود و بانە بە تەقەت ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی، بریندارکران. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ، ڕۆژی یەکشەمە ٥ی خاکەلێوەی ١٤٠٣، “جەمیل عەبدی”کۆڵبەری خەڵکی شاری جوانڕۆ لە سنوری نەوسوود، بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی بریندارکرا. بەپێی ڕاپۆرتێکی دیکە لەهەمان ڕۆژدا “ئاروین […]

You May Like