بە تێپەڕینی هەفتەیەک لە دەستگیرکرانی حەمید شامی، هاووڵاتی شاری پیرانشار هێشتا چارەنووسی نادیارە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی پێنجشەمە نۆزدەی پووشپەڕی ١٤٠٤، حەمید شامی هاووڵاتی شاری پیرانشار لەلایەن هێزەکانی ڕژیم لەم شارەدا دەستگیرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، هێزەکانی ڕژیم بەبێ بڕیاری دادوەر ئەم هاووڵاتییەی دەستگیر کردووە. بە تێپەڕینی هەفتەیەک لە دەستگیرکرانی حەمید شامی، هێشتا چارەنووسی نادیارە. نەبوونی زانیاری لە دۆخی ئەم هاووڵاتییە بنەماڵەی ناوبراوی نیگەران کردووە.
تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە، هۆکارەکانی دەستگیرکران، شوێنی مانەوە و تۆمەتەکانی دژی ئەم هاووڵاتییە نادیارە.