تاران؛ دەستبەسەرکرانی ئیحسان ڕۆستەمی، چالاکیی فەرهەنگی خەڵکی هەرسین

ئیحسان ڕۆستەمی، چالاکیی فەرهەنگی خەڵکی هەرسین، لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی چوارشەممە ٢٩ی گەلاوێژی ١٤٠٤، ئیحسان ڕۆستەمی، چالاکیی فەرهەنگی تەمەن ٣٨ ساڵ و خەڵکی شاری هەرسین لە پارێزگای کرماشان، لە ماڵەکەی خۆی لە تاران لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.

شایانی باسە، ئیحسان ڕۆستەمی لە بواری بڵاوکردنەوە و کتێب چالاکی کردووە.

تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە، هۆکارەکانی دەستبەسەرکران، شوێنی مانەوە و تۆمەتەکانی دژی ئەم هاووڵاتیە نادیارە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

تاران؛ دەستبەسەرکرانی ڕامین ڕۆستەمی هاووڵاتی خەڵکی هەرسین لەلایەن هێزەکانی ڕژیم

ج آگوست 22 , 2025
ڕامین ڕۆستەمی، هاووڵاتی خەڵکی هەرسین لەلایەن هێزەکانی ئەمنی تاران دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی چوارشەممە ٢٩ی گەلاوێژی ١٤٠٤، ڕامین ڕۆستەمی هاووڵاتی خەڵکی شاری هەرسین لە پارێزگای کرماشان، لە ماڵەکەی خۆیدا لە تاران لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە. تا کاتی نووسینی ئەم […]

بابەتی پەیوەندیدار