پویا نەسیری، هاووڵاتی خەڵکی مەهاباد لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی چوارشەممە پێنجی خەرمانانی ١٤٠٤، پویا نەسیری هاووڵاتی تەمەن ٢٣ ساڵ خەڵکی شاری مەهاباد، لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە هێزەکانی ڕژیم بەبێ بڕیاری دادوەر هێرشیان کردە سەر دووکانی ئەم هاووڵاتیە و ناوبراویان دەستبەسەرکردووە.
شایانی باسە، پوریا نەسیری برای پویا نەسیری، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٩ی جۆزەردانی ١٤٠٤ لە شەقامێکی شاری مەهاباد لەلایەن هێزەکانی ڕژیم و بەبێ بڕیاری دادوەر دەستبەسەرکراوە. ناوبراو پاش ١٩ ڕۆژ دەستبەسەرکرانی کاتی، لە ١٧ی پووشپەڕی ١٤٠٣ بە کەفالەت لە زیندانیی مەهاباد ئازادکراوە. لەمدواییەدا لە دووی خەرمانانی ١٤٠٤ لەلایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی ئەم شارە بە تۆمەتی «بانگەشە دژی حکومەت» بە سێ مانگ زیندان سزادراوە.
تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە هۆکارەکانی دەستبەسەرکران، شوێنی مانەوە و تۆمەتەکانی دژی ئەم هاووڵاتیە نادیارە.

