سنە؛ ژیان میری لە گرتووخانە ئازاد کرا

ژیان میری، هاوڵاتیی دەستبەسەرکراوی دانیشتووی سنە بە بارمتەی کاتی لە گرتووخانەی سنە ئازاد کرا.

بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٧ی بەفرانباری ١٤٠٣ ژیان میری ئازاد کرا. بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ئازادی ئەم هاوڵاتییە بە بارمتەی کاتی ٥٠٠ ملیۆن تمەن لە گرتووخانەی سنە ئەنجامدراوە. ژیان میری ناسراو بە مۆکرات، ڕۆژی شەممە ٢٢ی بەفرانبار دەستبەسەر کرابوو.

تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە هۆکارەکانی دەستبەسەری و تۆمەتەکانی دژی ئەم هاوڵاتییە ڕوون نییە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

نەغەدە؛ پێنج هاوڵاتیی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکران

ج ژانویه 17 , 2025
جەلال محەممەدی، خالید محەممەدی، مەسعود محەممەدپوور، محەممەد تاهیر ئەلیاسی و ئەیوب ئارمەند، پێنج هاوڵاتیی خەڵکی شاری نەغەدە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکران و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی دووشەممە ٢٤ی بەفرانباری ١٤٠٣ جەلال محەممەدی و جالید محەممەدی، دوو هاوڵاتیی خەڵکی شاری نەغەدە کە ئامۆزای یەکدین لەلایەن هێزە […]

You May Like