ڕەخنەی مامۆستایەکی زانکۆ ورمێ له‌سه‌ر بایه‌خنه‌دان به‌ گیانی هاووڵاتیانیی كوردستان

ڕەخنەی مامۆستایەکی زانکۆ ورمێ له‌سه‌ر بایه‌خنه‌دان به‌ گیانی هاووڵاتیانیی كوردستان

بەپێی هەواڵی گەییشتوو، دکتۆر “جەعفەر ئەحمەدی” مامۆستای بەشی کۆمەڵناسی زانکۆی ورمێ، لەسه‌ر بایه‌خ نه‌دانی ئۆستانداری ئازەربایەجانی غەربی لەسەر چارەنووسی ئەو سێ کۆڵبەرە ون بووەی ڕۆژانی ڕابردوو، بەنووسراوەیەک لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکاندا ڕەخنەیەکی توندی ئاراستەی بەرپرسانی ڕژیم کردووە.

بەپێی ئەو زانیاریانەی کە بەدەستی تۆڕی میدیایی کۆمەڵە گەیشتووە، ئۆستانداری ئازەربایەجانی غەربی هەتا کاتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە هیچ جۆرە بڕیارێکی بەمەبەستی یارمەتیدان و دۆزینەوەی ئەو سێ کۆڵبەر ون بووە دەرنەکردووە و هەر لەو پەیوەندیەدا ئەو مامۆستایه‌ی زانکۆش لە کاردانەوە بەو بێ بایەخیە لە ئینستاگرامی خۆی ڕایگەیاندووە: لەم وڵاتەدا هاووڵاتییان پلەی کۆمڵایەتیان هەیە، ئەگەر پلە دووبیت، گیانت هیچ بایەخێکی نیە ئێستا چ بگات بە دۆزینەوەی تەرمەکەت.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

بریندار بونی کۆڵبەرێک لە سنووری نەوسوود

چ ژانویه 26 , 2022
بریندار بونی کۆڵبەرێک لە سنووری نەوسوود بەپێی هەواڵێک کە بە کۆڵبەرنیوز گەیشتوە سەر لە ئێوارەی ئەمڕۆ سێ شەممە لە سنووری نەوسوود هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران تەقەیان لە دەستەیەک کۆڵبەر کردوە لە ئاکام دا کۆڵبەڕێک تەمەن 26 ساڵان خەڵکی ئاوایی حشمر سەر بە ناوچەی سەلاسی باوەجانی بە ناوی میلاد ڕۆستمەی بە […]

You May Like