سزای ئومێد قەدیمی، برای فواد قەدیمی لە گیانبەختکردوانی ناڕەزایەتیە سەرتاسەریەکانی ١٤٠١، لەلایەن دادگای پێداچوونی پارێزگای کوردستان بە ساڵێک بەندی دواخراو و سزای نەقدی ٣ ملیۆن تمەن گۆڕا. ناوبراو لە سەرەتای دادگا، بە گشتی ٣ ساڵ و ٤ مانگ بەندکردن و سزای نەقدی سزادرابوو.
بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز و بەپێی سزای دادگای پێداچوونی پارێزگای کوردستان لە دووشەمە ٢٦ی خەرمانانی ١٤٠٣، بە ناوبراو ڕاگەیەندرا، ناوبراو بە ساڵێک بەندی دواخراو و سزای نەقدی ٣ ملیۆن تمەن سزادرا. ناوبراو پێشتر لەلایەن دادگای شۆڕشی دیواندەرە، بەتۆمەتی ئەندامێتی لە پارتێکی دژبەری ڕژیم، بە ٣٢ مانگ بەندی تەعزیری، بەتۆمەتی تەبلیغ دژی ڕژیم بە ٨ مانگ بەندکردن و بەتۆمەتی بڵاوکردنی درۆ بۆ تێکدانی هزری گشتی، بە سزای نەقدی ٨ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار تمەن سزادرابوو.
ئومێد قەدیمی، برای فواد قەدیمی لە گیانبەختکردوانی ناڕەزایەتیە سەرتاسەریەکانی ١٤٠١، لە ١٦ی خەرمانانی ١٤٠٢، لەلایەن هێزەکانی ئەمنی لە دیواندەرە دەستبەسەرکرا و بۆ گرتوخانەی ئەمنی سنە گوازرایەوە. ناوبراو لە ٤ی بەفرانباری ١٤٠٢ بەبارمتەی کاتی ئازاد کرا. فواد قەدیمی، ٣٩ ساڵان لە ٣٠ی خەرمانانی ١٤٠١، لە ناڕەزایەتیە سەرتاسەریەکان بەگوللەی هێزەکانی ئەمنی کوژرا.