ئەحمەد حەسەن زادە، باوکی گیانبەختکردوو “محەمەد حەسەن زادە” بە دانانی بارمتەی قورس ئازاد کرا و کچی ناوبراو “سۆڵماز حەسەن زادە” بۆ زیندانی ورمێ گوازرایەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی چوارشەممە ١٠ی گەلاوێژی ١٤٠٣، “ئەحمەد حەسەن زادە” بە دانانی بارمتەی ٤ ملیارد تمەنی و بە شێوەی کاتی ئازاد کرا و “سۆڵماز حەسەن زادە” خوشکی گیانبەختکردوو “محەمەد حەسەن زادە” هێشتا دەستبەسەرە و بۆ بەشی ژنانی زیندانی ورمێ گوازرایەوە.
بنەماڵەی حەسەن زادە، لە بنەماڵەی شۆڕشگێڕانی شۆڕشی ژینا لە شاری بۆکان و لە ڕۆژی سێشەمە ٩ی گەلاوێژی ١٤٠٣ لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری بۆکان بە توندوتیژی لە ماڵەکەی خۆیاندا دەستبەسەر کرابوون.