سەردەشت؛ برینداربوونی کۆڵبەرێک بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم

«موحەممەد موتەلبی» کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری سەردەشت بەتەقەی راستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە دەشتی “وەزینە”ی شاری میراوا سەر بە شاری سەردەشت بەسەختی برینداربوو.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئێوارەی هەینی یەکی ڕەشەمەی ١٤٠٤، هێزەکانی هەنگی مەرزی لە دەشتی وەزینەی سەردەشت، تەقەی راستەوخۆیان بەرەو کۆمەڵێک لە کۆڵبەران کردووە کە لە ئەنجامدا کۆڵبەرێک بەسەختی برینداربووە.

ناسنامەی ئەم کۆڵبەرە «موحەمەد مەتلەبی»، ٣٣ ساڵە و خەڵکی گوندی «ئالواتان»ی سەر بە میراوای سەردەشت، بۆ کۆڵبەرنیوز ڕاگەیاندراوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە ئەم کۆڵبەرە لە لاقیەوە کراوەتە ئامانجی گوللەی  جەنگی  برینداربووە و بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بە ناوەندەکانی چارەسەر گواستراوەتەوە.​​​​​​​​​​​​​​​​

بە پشتبەستن بەو ئامارانەی لە کۆڵبەرنیوز تۆمارکراون، لە شەش مانگی یەکەمی ساڵی ١٤٠٤، بە گشتی ٣٧ کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکان و ڕێگاکانی نێوان پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان و کرماشان بەهۆی هۆکارەکانی وەک تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکانی ڕژیم، ڕنو و سەرمابردووی، کەوتنەسەر مین, کەوتنە خوارەوە لە شاخ و بەرزییەکان و حاڵەتەکانی تر کوژراون و برینداربوون. لەم ژمارەیە، بەگشتی ١٧ کۆڵبەر واتا (٤٦٪) کوژراون و ٢٠ کۆڵبەر واتا (٥٤٪) برینداربوون.

لە کۆی گشتی ٣٧ کۆڵبەر کە لە شەش مانگی یەکەمی ساڵی ١٤٠٤ دا کوژراون و برینداربوون، بە گشتی ٣٢ حاڵەت واتا (٨٦٪) بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆ یان لێدان و ئەشکەنجەی هێزە سەربازییەکانی ڕژیمەوە بووە.

هەروەها لە کۆی گشتی ٣٧ کۆڵبەر کە لە شەش مانگی یەکەمی ساڵی ١٤٠٤دا کوژراون و برینداربوون، بە گشتی ١ کۆڵبەر واتا (٪٣) کەسیان منداڵی خوار تەمەن ١٨ ساڵ بوون کە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سنووری عێراق (حرس الحدود) بۆتە هۆی کوژرانی ئەم منداڵ کۆڵبەرانە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

دیموکراسی بەبێ جەماوەر، نیگایەکی ڕەخنەگرانە بۆ "نامیلکەی سەردەمی نائاسایی" ڕەزا پەهلەوی

ی فوریه 22 , 2026
لە بارودۆخێکدا کە ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بەهۆی قەیرانە قووڵ و چارەهەڵنەگرەکانی لە لێواری داڕماندایە، باس و خواس دەربارەی داهاتووی دەسەڵاتی سیاسی لە ئێران بووەتە پێویستییەکی سیاسی بۆ هەموو هێزەکانی ئۆپۆزسیۆنی کۆماری ئیسلامی. لەم نێوەندەدا، ڕەزا پەهلەوی بەبڵاوکردنەوەی «نامیلکەی سەردەمی نائاسایی» (دفترچە دوران اضطرار) هەوڵی داوە خۆی وەک کەشتیوانی قۆناغی ڕاگواستنی […]

بابەتی پەیوەندیدار