کرێکاری؛ برینداربوونی دوو کرێکار بەهۆی داڕمانی تونێل

داڕمانی تونێل لە مەعدەنی خەڵوزی کوهبەنان دوو کارێکاری ڕەوانەی نەخۆشخانە کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، بەیانی ڕۆژی یەکشەمە ٢٨ی گوڵانی ١٤٠٤، تونێلی ژمارە بیست مەعدەنی خەڵوزی «هەمکار» لە شاری کوهبەنان تووشی داڕمان بوو و بەهۆیەوە دوو کرێکار لەم مەعدەنەدا برینداربوو.

پاش ڕوودانی ڕووداوەکە، هێزەکانی فریاگوزاری گەیشتنە شوێنەکە و ئۆپەراسیۆنی ڕزگارکردنیان دەستپێکرد.

خۆشبەختانە، هەردوو کرێکارە بریندارەکە بە خێرایی لە تونێل برانە دەرەوە و بۆ وەرگرتنی دەرمان بۆ ناوەندەکانی دەرمان گواسترانەوە.

بەپێی کۆتا ڕاپۆرتەکانی گەیشتوو لە سەرچاوەکانی نەخۆشخانە، دۆخی گشتی هەردوو کرێکارەکە بە جێگیر ڕاگەیەندراوە.

هۆکاری ڕوودانی ئەم ڕووداوە هێشتا دیار نییە و بەدواداچوونەکانی کارناسی بۆ دیاریکردنی هۆکارەکانی داڕمانی تونێل بەردەست نییە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

کرێکاری؛ دەرکرانی چل کرێکار لە کارگەی فولاد ئاریا

د مه 19 , 2025
چل کرێکاری کارگەی فولاد ئاریا لە شاری ئاردەستان لە کار دەرکران. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، بەهۆی کەمبوونەوەی کاتژمێری کارەکانی کارگەی فولاد ئاریا لە شاری ئاردەستان بەهۆی ناهاوسەنگی کارەبا، چل کرێکاری ئەم واحدەی پیشەسازی لە کار دەرکران. ئەم کردارە ناڕەزایەتی زۆری کرێکارانی دەرکراو و بنەماڵەکانیانی لێکەوتەوە. یەکێک لە کرێکارانی دەرکراو بە ناوی […]

You May Like