شنۆ؛ دەستبەسەرکردنی دووبارەی سەمەد شابۆیی و گواستنەوەی بۆ گرتوخانەی ورمێ

سەمەد شابۆیی، هاووڵاتی گوندی شاهوانە لە شاری شنۆ، پاش بانگهێشت کردنی بۆ دادگای شاری ورمێ دەستبەسەر و بۆ گرتوخانەی ئەم شارە گوازرایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی دووشەمە ٢٢ی گەلاوێژی ١٤٠٣، سەمەد شابۆیی، هاووڵاتی ٣٩ ساڵان، خەڵکی گوندی شاهوانە لە شاری شنۆ، پاش ئامادەبوونی لە دادگای شۆڕشی ورمێ دەستبەسەر و بۆ گرتوخانەی ئەم شارە گوازرایەوە.

تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە لە تۆمەتەکانی دژی ئەم هاووڵاتیە زانیاریەک لە بەردەستدا نییە.

سەمەد شابۆیی ڕۆژی دووشەمە ٣٠ی گەلاوێژی ١٤٠٣، پاش بانگهێشت کردنی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی شنۆ دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرابوو. ڕۆژی سێشەمە ٢٢ی ڕەشەمەی ١٤٠٢، بە دانانی بارمتەی کاتی ٣ ملیارد تمەن تا کۆتایی پرۆسەی دادگا لە گرتوخانەی ورمێ ئازاد کرابوو. شایانی باسە سەمەد شابۆیی پاش نزیکەی ٢ مانگ لێکۆڵینەوە لە گرتوخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ بۆ گرتوخانەی ناوەندی ئەم شارە گوازرایەوە و لە هەبوونی پارێزەر بێبەش بووە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

بانە؛ برینداربوونی ٢ کۆڵبەر لەلایەن هێزەکانی هەنگی مەرزیەوە

س آگوست 20 , 2024
حەمید ئەحمەدی و مەحمود، ٢ کۆڵبەری خەڵکی شارەکانی دیواندەرە و بانە لەلایەن هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری بانە بریندارکران. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی یەکشەمە ٢٨ی گەلاوێژی ١٤٠٣، هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری “سەرتەزێن”ی بانە تەقەیان لە کۆڵبەران کرد و ٢ کۆڵبەر بە سەختی برینداربوون. ناسنامەی ئەم ٢ کۆڵبەرە […]

You May Like