نەغەدە؛ دەستگیرکردنی هاوڵاتییەک لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

فەرید چودار، هاوڵاتییەکی خەڵکی شاری نەغەدە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەم شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی کۆلبەرنیوز، ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ١٣ی پووشپەڕی ساڵی ١٤٠٢، فەرید چودار کوڕی یوسف و دانیشتووی گوندی گوڵێ سەر بە شاری نەغەدە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
دەستگیرکردنی ئەم هاوڵاتییە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بەبێ فەرمانی دادگا لە ماڵی باوکی ناوبراودا ڕوویداوە. سەرەڕای هەوڵی بنەماڵەی فەرید چودار، دەسەڵاتی دادوەری و ئەمنی، بەرپرسانی پەیوەندیدار ڕەتیدەکەنەوە وەڵامێکی ڕوون سەبارەت بە بارودۆخی فەرید چودار بدەنەوە.
تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی هۆکاری دەستگیرکردنەکەی و شوێنی دەستبەسەرکردنی و ئەو تۆمەتانەی کە ئاراستەی کراوە، لەبەردەستدا نییە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

ڕاپۆرتێک لەسەر کارگەکانی بەرهەمهێنان لە بانە و هەولومەرجی کرێکاران لەو ناوەندە کرێکاریانەدا

ش جولای 8 , 2023
کارگەکانی بەرهەم‌هێنان لە شاری بانە لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا پەرەیان سەندووە و هەلی کار بۆ ژمارەیەک لە شارۆمەندان بەتایبەت ژنان ڕەخساوە بەڵام وەک «هێزی کاری هەرزان» لە ژنان دەڕوانرێت و بەکار دەهێنرین. ‎لە کارگەکانی بەرهەم‌هێنان و مۆنتاژی لامپ لە شاری بانە، مافی کرێکاران بەشێوازێکی بەربڵاو پێشێل دەکرێت و ژنان […]

You May Like