بانە؛ برینداربوونی ٢ کۆڵبەر لەلایەن هێزەکانی هەنگی مەرزیەوە

حەمید ئەحمەدی و مەحمود، ٢ کۆڵبەری خەڵکی شارەکانی دیواندەرە و بانە لەلایەن هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری بانە بریندارکران.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی یەکشەمە ٢٨ی گەلاوێژی ١٤٠٣، هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری “سەرتەزێن”ی بانە تەقەیان لە کۆڵبەران کرد و ٢ کۆڵبەر بە سەختی برینداربوون. ناسنامەی ئەم ٢ کۆڵبەرە حەمید ئەحمەدی، ٣٨ ساڵان و خەڵکی دیواندەرە و مەحمود، ٥٠ ساڵان و خەڵکی بانە بۆ کۆڵبەرنیوز ڕاگەیەندراوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەم ٢ کۆڵبەرە بە چەکی ساچمەیی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لێکراوە و سەر و چاویان برینداربوون.

بە گوێرەی ئامارەکانی کۆڵبەرنیوز، لە نیوەی یەکەمی ٢٠٢٤، ٢٧٠ کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکان و ڕێگاکانی نێوان پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان و کرماشان بە هۆکارەکانی وەک تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکانی ڕژیم، سەرما، کەوتنەسەر مین، کەوتنە خوارەوە لە شاخ و بەرزایی و حاڵەتەکانی تر کوژران و برینداربوون. لەم ژمارەیە، ٣٤ کۆڵبەر واتا ١٣٪ کوژران و ٢٣٦ کۆڵبەر واتا ٨٧٪ برینداربوون.
لە ٢٧٠ کۆڵبەر لە نیوەی یەکەمی ٢٠٢٤ کوژران و برینداربوون، ٢٢٢ کۆڵبەر واتا ٨٢٪ بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆ یان لێدان و ئەشکەنجەی هێزەکانی ڕژیمەوە بووە.
هەروەها لە ٢٧٠ کۆڵبەر لە نیوەی یەکەمی ٢٠٢٤ لە سنووری کوردستان کوژران و برینداربوون، ٢٠ کۆڵبەریان منداڵی خوار تەمەن ١٨ ساڵن.
ئاماری نیوەی یەکەمی ٢٠٢٤، بە بەراورد بە نیوەی یەکەمی ٢٠٢٣، ئێمە چاودێری زیادبوونی ٢١٨٪ ڕێژەی کوژراو و برینداربوونی کۆڵبەران لە هێڵی سنووری کوردستان بووین.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

بانە؛ برینداربوونی کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزەکانی هەنگی مەرزی

چ آگوست 21 , 2024
کۆڵبەرێکی شاری بانە بەهۆی تەقەی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری بانە برینداربوو. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئەمڕۆ سێشەمە ٣٠ی گەلاوێژی ١٤٠٣، کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری بانە بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری زەلێ لە شاری بانە، لاقی بە سەختی برینداربوو. ناسنامەی ئەم کۆڵبەرە سەڵاح فەرجی، خێزاندار و خاوەنی […]

You May Like