پوریا حسێنی، لاوی ١٨ ساڵان خەڵکی دیواندەرە لەلایەن هێزەکانی ئەمنی دیواندەرە دەستبەسەرکرا.
بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز دووشەمە ٢٦ی خەرمانانی ١٤٠٣ پوریا حسێنی، لاوی ١٨ ساڵان خەڵکی گوندی ڕەشیداوا لە دیواندەرە لەلایەن هێزەکانی ئەمنی دیواندەرە دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە. دەستبەسەری ئەم لاوە بەبێ بڕیاری دادگا و بەتوندوتیژی لەلایەن هێزەکانی ئەمنی بووە. تاکاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە لە هۆکاری دەستبەسەری، شوێنی مانەوە و تۆمەتەکانی دژی ناوبراو زانیاریەک لەبەردەستدا نییە.