کوشتاری بێ وێنەی کۆڵبەران لە خاکەلێوەی ١٤٠٣؛ کوژران و برینداربوونی ٤٩ کۆڵبەر

لە سەرەتای ساڵ تا کۆتایی خاکەلێوەی ١٤٠٣، لانیکەم ٤٩ کۆڵبەر و هەروەها ٤ منداڵی کۆڵبەر، کوژران و بریندارکران.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، داتاکانی کە لە ناوەندی ئاماری کۆڵبەرنیوز تۆمارکراون، ئەوە نیشان دەدات بە دەستپێکی ساڵی ١٤٠٣ بۆ کۆڵبەران لە سنوورەکانی کوردستان، تەواو بە توندوتیژی و کوشتاربووە و لەم ماوەیەدا (لە سەرەتای ساڵ تا کۆتایی خاکەلێوەی ١٤٠٣)، ١٠ کۆڵبەر بەهۆکارەکانی وەک تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم کوژران و ٣٩ کۆڵبەری دیکەش برینداربوون. ٦٣٪ لەم ژمارەیە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم بووە.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە (هەستیار عەبدولکەریم) منداڵێکی کۆڵبەری ١٥ ساڵ و خەڵکی دیواندەرە لە سنووری «میشاوی سەقز» بەهۆی سەرمابردوویەوە گیانی لەدەستدا و ٣ منداڵی کۆڵبەری دئکەش بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم و کەوتنە خوارەوە لە بەرزایی برینداربوون.

هەروەها لە خاکەلێوەی ١٤٠٣، منداڵێکی کۆڵبەری ١٧ ساڵ و خەڵکی شاری مەریوان بە ناسنامەی «دانیال مام ئەحمد» لەلایەن دادگای ئینقلابی ئیسلامی ئەم شارە بە ٢ ساڵ زیندانی، ٧٤ قامچی و بە پێدانی ٢ میلیار تمەن پارەی نەغدی مەحکووم کرا.
هەروەها ١٣ کۆڵبەری خەڵکی شاری پاوە لە سنووری “بیارە”ی هەرێمی کوردستان لەلایەن پاسەوانانی سنووری عێراق دەستبەسەرکران.

لە درێژەدا سەرنجتان بۆ فایلی PDFی ناو، و شوێن و چۆنیەتی کوشتن یان برینداربوونی کۆڵبەران لە خاکەلێوەی ساڵی ١٤٠٣ ڕادەکێشین:

کۆڵبەرنیوز

Next Post

ڕژیمی ئیسلامی لە سەنگەری سەپاندنی حیجابی ئیجباری، پاشەکشەی پێدەکرێت

ی آوریل 21 , 2024
هێرشی مەغۆل ئاسای گەشتی ئیرشاد و هێزە ئینتیزامی و لیباس شەخسییەکان بۆسەر ژنانی ئازادپۆش، کە لە ٢٥ی خاکەلێوەوە هاوکات لەگەڵ هێرشی موشەکی بۆسەر ئیسرائیل دەستیپێکرد، هەروا بەردەوامە. لەو ڕووەوە کە ئەو هێرشە هاوکات بوو لەگەڵ ئاشکرابوونی بێدەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی لە پێشگرتن بە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ناوەندە سەربازییەکان، ئەم هێرشانە […]

You May Like