بۆکان؛ ئازادی کاتی مینا سوڵتانی

مینا سوڵتانی، لە دایکانی شۆڕشی شاری بۆکان بەبارمتەی کاتی و تا کۆتایی لێکۆڵینەوە لە گرتوخانە ئازاد کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز سێشەمە ١٠ی ڕەزبەری ١٤٠٣ مینا سوڵتانی، دایکی شەهریار محەمەدی لە گیانبەختکردوانی ناڕەزایەتیەکانی سەرتاسەری ١٤٠١ لە بۆکان بەبارمتەی کاتی و تا کۆتایی لێکۆڵینەوە لە گرتوخانە ئازاد کرا. میلاد محەمەدی، کوڕی ناوبراو بە بڵاوکردنەوەی بابەتێک ڕایگەیاند کە دایکی بە بارمتەی کاتی ئازاد کرا.

تاکاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە لە هۆکاری دەستبەسەری و تۆمەتەکانی دژی ناوبراو زانیاریەک لەبەردەستدا نییە. ناوبراو لە ٦ی خەرمانانی ١٤٠٣ لەلایەن هێزەکانی ئەمنی بۆکان دەستبەسەرکرابوو. مینا سوڵتانی، دایکی شەهریار محەمەدی لە ٢٧ی خەزەڵوەری ١٤٠١ لە ناڕەزایەتیەکانی سەرتاسەری لە بۆکان لە گوللە گیانی لەدەستدا.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

نەوسوود؛ کوژرانی کۆڵبەرێک لەلایەن هێزەکانی ئەمنی

چ اکتبر 2 , 2024
تارق نەزری، کۆڵبەری سەلاسی باوەجانی بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سنووری نەوسوود گیانی لەدەستدا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ئێوارەی چوارشەمە ١١ی ڕەزبەری ١٤٠٣ هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سنووری نەوسوود بە چەکی جەنگی تەقەیان لە کۆڵبەران کرد و بەهۆیەوە کۆڵبەرێک کوژرا. ناسنامەی ناوبراو تارق نەزری، کوڕی حاتەم و خەڵکی سەلاسی […]

You May Like