بانە؛ برینداربوونی کۆڵبەرێکی لاو بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی

کۆڵبەرێکی تەمەن ١٨ ساڵی خەڵکی شاری سەقز، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سنووری بانە بە سەختی بریندار بوو.

بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، شەوی دووشەممە یەکی ڕێبەندانی ١٤٠٣ کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری سەقز لە کاتێکدا هیچ بارێکی هەڵنەگرتبوو لەلایەن هێزەکانی هەنگی مەرزییەوە لە سنووری هەنگەژاڵیی بانە بە چەکی کڵاشینکۆف تەقەی لێکرا و لاقی بە سەختی بریندار بوو. ناسنامەی ئەم کۆڵبەرە سارۆ وەیسی، تەمەن ١٨ ساڵان و خەڵکی شاری سەقز بۆ کۆڵبەرنیوز پشتڕاست کراوەتەوە. شایانی باسە ئەم کۆڵبەرە بە مەبەستی چارەسەر بۆ نەخۆشخانەی سەڵاحەدینی ئەیوبی لە شاری بانە گواسترایەوە.

بەپشتبەستن بە ئامارەکانی کۆڵبەرنیوز، لە ساڵی ٢٠٢٤دا، بە کۆی گشتی ٣٤٥ کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکان و ڕێگاکانی نێوان پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان و کرماشان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم، ڕنوو و سەرما، کەوتنەسەر مین، کەوتنەخوارەوە لە شاخ و بەرزایی و ڕووداوی دیکە کوژرا و بریندار بوون. لەم ڕێژەیە ٥٩ کۆڵبەر واتە (١٧٪) کوژراو و ٢٨٦ کۆڵبەر واتە (٨٣٪) بریندار بوون. لە کۆی گشتی ئەو ٣٤٥ کۆڵبەرەی کە لە ساڵی ٢٠٢٤دا کوژراو و بریندار بوون، ٢٥٩ حاڵەت واتە (٧٥٪) بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم ڕوویداوە. هەروەها لەم ژمارەیە ٢٢ کۆڵبەر واتە (٦٪) منداڵانی کۆڵبەری ژێر ١٨ ساڵ بوون کە یەکێکیان بەهۆی سەرما و بەستەڵەکەوە گیانی لە دەستداوە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

بەرزبوونەوەی ژمارەی دەستبەسەر کراوان لە پیرانشار بۆ ٩ هاووڵاتی

س ژانویه 21 , 2025
بە ڕاگەیاندنی ناسنامەی سێ هاووڵاتی دیکە بە ناوەکانی “جێگر موجاهیدی، فەرهاد پلە و کەیوان ئەساسە”، ژمارەی دەستبەسەرکراوانی دوو ڕۆژی ڕابردوو لە پیرانشار بۆ ٩ کەس بەرز بوویەوە. پێشتر دەستبەسەرکرانی “محەممەد سوهرابی، هیوا شۆجاعی، ئەنوەر ئیبراهیمی، موراد ئۆستوار، نیعمەت ئەحمەدنژاد و فەردین مەحموودی” ڕاگەیاندرابوو. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی دووشەممە یەکی ڕێبەندانی […]

You May Like