بانە؛ برینداربوونی کۆڵبەرێکی تازە لاوی دیکە

لە ئەنجامی تەقەی پاسەوانانی سنووری ڕژیم لە کۆڵبەران، کۆڵبەرێکی تازە لاوی دیکە بریندار بوو.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی چوارشەممە ٨ی سەرماوەزی ١٤٠٢، هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سنووری “هەنگەژاڵ”ی شاری بانە تەقەیان لە کۆمەڵێک کۆڵبەر کردووە و لە ئەنجامدا کۆڵبەرێکی تازە لاو بە ناسنامەی “ئارمان قاسمی”، تەمەن ١٧ ساڵ و خەڵکی شاری سەقز، بریندار بووە”.

ئەم کۆڵبەرە بە فیشەکی ساچمەیی قاچ و پشت و دەموچاوی برینداربووە و بۆ چارەسەرکردن بۆ ناوەندە پزیشکییەکان گواستراوەتەوە.

بەپشتبەستن بەو ئامارەی لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا لە کۆڵبەرنیوز تۆمارکراوە، لە ١ی ڕەزبەر تا ١ ی سەرماوەزی ١٤٠٢، بەگشتی ١٥٤ کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکانی کوردستان بەهۆی هۆکارەکانی وەک تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی، لێدان و ئازاردان لەلایەن هێزە سەربازییەکانی ڕژێم و کەوتنە سەر مین. کوژراو و بریندار بوون.

لەم ژمارەیە بەگشتی ٩ کۆڵبەر کوژراون و ١٤٥ کۆڵبەر برینداربوون. لە کۆی گشتی ١٥٤ کۆڵبەر کە کوژراون و برینداربوون، ١٤١ حاڵەت (٩٢%) بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکان بووە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

نەوسوود؛ برینداربوونی سێ کۆڵبەر لەلایەن هێزەکانی هەنگی مەرزییەوە

د دسامبر 4 , 2023
سێ کۆڵبەر بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری نەوسوود بریندار بوون. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی شەممە ١١ی سەرماوەزی ١٤٠٢، سێ کۆڵبەری خەڵکی شاری کرماشان بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری نەوسوود بریندار بوون. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ناسنامەی ئەو کۆڵبەرە بریندارانە بریتین لە “تالب یوسفی” […]

You May Like