سەردەشت؛ دەستبەسەرکردنی سێ هاوڵاتی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

ڕەحیم عەلیزادە، محەممەدئەمین حەسەننەژاد و حەسەن حەسەننەژاد، سێ هاوڵاتیی خەڵکی شاری سەردەشت لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەم شارەوە دەستبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی سێشەممە دووی ڕێبەندانی ١٤٠٣ ڕەحیم عەلیزادە، تەمەن ٢٧ ساڵ و خەڵکی گوندی کوربناو و دانیشتووی سەردەشت لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی سەردەشتەوە لە شوێنی کارەکەی دەستبەسەر کرا و بۆ دەستبەسەرگەیەکی ئەمنی ورمێ گواسترایەوە. هاوکات محەممەدئەمین حەسەننەژاد، تەمەن ٣١ ساڵ خەڵکی گوندی سیسەری سەر بە ڕەبەت لە شاری سەردەشت لە شوێنی کارەکەی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا. هێزە ئەمنییەکان هێرشیان کردە سەر ماڵی خوشکی محەممەدئەمین حەسەننەژاد و باوکی ئەم هاوڵاتییەیان بە ناوی حەسەن حەسەننەژاد کە تەمەنی ٥٥ ساڵە دەستبەسەر کرد و بۆ شوێنێکی نادیار گواستیانەوە.

تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە هۆکارەکانی دەستبەسەری، شوێنی مانەوە و تۆمەتەکانی دژی ئەم هاوڵاتییانە ڕوون نییە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

سنە؛ دەستبەسەرکرانی چوار هاووڵاتیی بەهۆی بەشداری لە مانگرتنی گشتی

پ ژانویه 23 , 2025
“محەممەد سەیف پەنایی، سینا ڕەزایی، محەممەد ئەتڵەسی و ئومید محەممەدی” بەهۆی بەشداریکردنیان لە مانگرتنی گشتی ڕۆژی چوارشەممە سێی ڕێبەندان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی چوارشەممە سێی ڕێبەندانی ١٤٠٣، چوار هاووڵاتیی لە کاسبکاران و بازاڕیانی شاری سنە بەهۆی بەشداری لە مانگرتنی گشتی لە […]

You May Like