سەقز؛ بەردەوامی دەستبەسەری و ناڕوونی چارەنووسی میلاد ڕەشیدی لە گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعات

میلاد ڕەشیدی، هاوڵاتی شاری سەقز نزیکەی ٢ مانگە لە گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سەقز دەستگیر کراوە و چارەنووسی نادیارە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، میلاد ڕەشیدی، هاوڵاتی شاری سەقز کە نزیکەی ٢ مانگ پێشتر لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سەقزەوە دەستگیر کرابوو، هێشتا لە گرتووخانەی ئیتلاعاتی سەقز دەستبەسەرە و چارەنووسی نادیارە. هەروەها تا ئێستا بۆ ئازادی کاتی ئەم هاوڵاتییە هیچ هەوڵێک نەدراوە.

میلاد ڕەشیدی، لە کۆتاییەکانی ڕەزبەری ١٤٠٣ بەهۆی چالاکییەکانی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و کاردانەوە نواندن بە پێشهاتەکانی ناوچەکە و ململانێ سەربازییەکانی ئەم دواییەی ئێران دەستبەسەر کراوە.
تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە زانیارییەک لە هۆکارەکانی دەستگیری و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەم هاوڵاتییە لەبەردەستدا نییە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

پیرانشار؛ ڕامیار محەممەدزادە سزای زیندانی بەسەردا سەپێندرا

ی دسامبر 22 , 2024
ڕامیار محەممەدزادە، هاوڵاتیی خەڵکی شاری سەردەشت و دانیشتووی شاری پیرانشار، لەلایەن دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامییەوە سزای ٣٢ مانگ زیندانی تەعزیری بەسەردا سەپێندرا. بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕامیار محەممەدزادە، هاوڵاتییەکی تەمەن ١٩ ساڵەی خەڵکی شاری سەردەشت و دانیشتووی پیرانشار، لە لایەن دادگای شۆڕشی ئیسلامیی شاری مەهابادەوە بە تۆمەتی “بانگەشە لە دژی […]

You May Like