
بەپێی ڕاپۆرتی تۆمارکراو لە کۆڵبەرنیوز، لە ساڵی ١٤٠٣دا، بە کۆی گشتی ١٨٣ کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکان و ڕێگاکانی نێوان پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان و کرماشان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم، ڕنوو و سەرما، کەوتنەسەر مین، کەوتنەخوارەوە لە شاخ و بەرزایی و ڕووداوی دیکە کوژران و بریندار بوون.
🔸لەم هەژمارەدا ٥٢ کۆڵبەر واتە (٢٨٪) کوژران و ١٣١ کۆڵبەر واتە (٧٢٪) برینداربوون.
🔸لە کۆی گشتی ١٨٣ کۆڵبەر کە لە ساڵی ١٤٠٣دا کوژراو و بریندار بوون، ١٤٣ حاڵەتیان واتە (٧٨٪) بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم ئەنجام دراوە.
🔸لە کۆی گشتی ١٨٣ کۆڵبەر کە لە ساڵی ١٤٠٣دا کوژراو و بریندار بوون، ١١ کەسیان واتە (٦٪) منداڵانی کۆڵبەری ژێر ١٨ ساڵ بوون کە یەک لەوان بەهۆی سەرمابردووییەوە گیانی لەدەستداوە.
🔸بەرزبوونەوەی ١٨٪ی کۆڵبەرانی کوژراو بەراورد بە ساڵی ١٤٠٢ی هەتاوی.
🔸بە هەژمارکردنی ئاماری پێنج ساڵی ڕابردوو (١٣٩٩- ١٤٠٣)، بە گشتی ١٣١٤ کۆڵبەر لە سنوورەکانی کوردستان کوژراو و بریندار بوون کە لەم ژمارەیە، ١٠٥٥ کۆڵبەر واتە (٨٠٪) بریندار و ٢٥٩ کۆڵبەر واتە (٢٠٪) گیانیان لەدەستداوە. لە کۆی کوژراو و بریندارەکان، ١٠١٦ حاڵەتیان واتە (٧٧٪) بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکان ڕوویداوە.
بۆ ڕوونکردنەوەی زیاتر، لەگەڵ ناوەکان بە شێوەی ڕۆژمێر و ڕیزبەندی شار و پارێزگا لەم فایلەی خوارەوەدا ببینن: