سەقز؛ برینداربوونی کۆڵبەرێک بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی

ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ٢ی ڕەشەممەی ١٤٠٢، هێزەکانی هەنگی مەرزی تەقەیان لە کۆمەڵێک لە کۆڵبەران کردووە، کە لە ئەنجامدا کۆڵبەرێک لەسنووری “بسام”ی سەقز بە سەختی برینداربوو.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە کۆڵبەرنیوز، ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ٢ی ڕەشەممەی ١٤٠٢، کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری سەقز بە ناوی (کازم عوسمانی) ٢٨ساڵ تەمەن، و لەکاتی کۆڵبەری، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سنووری بسام (قاچی)بە سەختی بریندار بووە.
شایانی باسە ئەو کۆڵبەرە دوای برینداربوونی بۆ نەخۆشخانەی شیفای سەقز گواستراوەتەوە و ئێستا لە ژێر چاودێری چڕی پزیشکیدایە.

بە پشتبەستن بەو ئامارانەی لە ساڵی ٢٠٢٣ی زایینیدا لە کۆڵبەرنیوز تۆمارکراون، بە گشتی ٢٩٩ کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکان و ڕێگاکانی نێوان جادەکانی پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان و کرماشان بەهۆی هۆکارەکانی وەک تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی ڕژێم، هەرەسی ڕەنوو، بەستەڵەک، کەوتنە سەر مین، کەوتنە خوارەوە لە شاخ و بەرزاییەکان و حاڵەتەکانی ترەوە کوژراون و بریندار بوون. لەم ژمارەیە بەگشتیی ٣٢ کۆڵبەر (١١%) کوژراون و ٢٦٧ کۆڵبەر (٨٩%) بریندار بوون. لە کۆی گشتی ٢٩٩ کۆڵبەری کە کوژراون و بریندار بوون، ٢٦١ حاڵەت (٨٧%) بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکان بووە. لە کۆی گشتی ٢٩٩ کۆڵبەری کە کوژراون و بریندار بوون، ٣٠ کەسیان منداڵی خوار ١٨ ساڵن .

کۆڵبەرنیوز

Next Post

پشتڕاستکردنەوەی ناسنامەی دووەم کۆڵبەری بریندار بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سنووری نەوسوود

ج فوریه 23 , 2024
شەوی ڕابردوو ٢ی ڕەشەممەی ،١٤٠٢ لە بۆسە و تەقەی هێزەکانی هەنگی مەرزی ڕژیم لە هێڵی سنووری نەوسوود، سێ کۆڵبەر بریندار بوون، کە ناسنامەی دوو کەسیان بۆ کۆلبەرنیوز پشتڕاست کراوەتەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، لە ئەنجامی تەقەی هێزەکانی هەنگی مەرزی ڕژیم بەرەو کۆڵبەران لە سنووری نەوسوود، سێ کۆڵبەری خەڵکی جوانڕۆ بە سەختی […]

You May Like