ئیسماعیل ئیسماعیل پوور، هاووڵاتی خەڵکی شاری بۆکان لەلایەن هێزەکانی ڕژیم لەم شارەدا دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، سەرلەبەیانی چوارشەمە ٢٨ی جۆزەردانی ١٤٠٤، ئیسماعیل ئیسماعیل پوور، هاووڵاتی تەمەن ٥٨ ساڵ و خەڵکی شاری بۆکان، لەلایەن هێزەکانی ڕژیم لەم شارەدا دەستبەسەرکرا و بۆ گرتووخانەیەکی ئەمنی شاری ورمێ گواسترایەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، هێزەکانی ڕژیم بەبێ بڕیاری دادوەر ئەم هاووڵاتیەیان دەستبەسەر کردووە.
تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە، هۆکارەکانی دەستبەسەری، شوێنی مانەوە و تۆمەتەکانی دژی ئەم هاووڵاتییە نادیارە.