سنە؛ دەستبەسەرکرانی دوو چالاکی کرێکاری و کەمپینی دژی لە سێدارەدان

“ئەمجەد گەرماخیزی و نەعیم دۆستی”، دوو چالاکی کرێکاری و لە ئەندامانی کەمپینی دژی لە سێدارەدان بەهۆی بەشداری لە مانگرتنی گشتی شارەکانی کوردستان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری سنەوە دەستبەسەرکران.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی چوارشەممە سێی ڕێبەندانی ١٤٠٣، ئەمجەد گەرماخیزی و نەعیم دۆستی، لە چالاکانی کرێکاری و ئەندامانی کەمپینی دژی لەسێدارەدان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە ئەم دوو هاووڵاتییە کە لە کارگەیەکی شیرینی کاریان دەکرد، بەهۆی بەشداریان لە مانگرتنی گشتی شارەکانی کوردستان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لەسەر شەقام و بەبێ بڕیاری دادوەر دەستبەسەرکراون.

تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە تۆمەتەکانی دژ بەم هاووڵاتیانە و شوێنی مانەوەیان زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.

ئەمجەد گەرماخیزی پێشتریش بەهۆی چالاکییەکانییەوە لە کەمپینی دژی لە سێدارەدان و لە سزای لە سێدارەدانی ڕامین حوسێن پەنایی، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بانگهێشت و لێپرسینەوەی لەگەڵدا کراوە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

سەقز؛ دەستبەسەرکرانی هاوڵاتییەک لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

پ ژانویه 23 , 2025
“ئەمجەد ساڵحزادە”، هاوڵاتیی خەڵکی شاری سەقز لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی چوارشەممە سێی ڕێبەندانی ١٤٠٣، ئەمجەد ساڵحزادە، هاوڵاتیی تەمەن ٣٨ ساڵ خەڵکی شاری سەقز لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی سەقزەوە لە شوێنی کارەکەی دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە هێزە ئەمنییەکان […]

You May Like