کرێکاری؛ سزای زیندانیکردن بۆ ئەمجەد گەریاخیز، چالاکیی کرێکاری لە شاری سنە 

چالاکیی کرێکاری ئەمجەد گەریاخیز، بە شەش مانگ زیندانیی تەعزیری و دوو ساڵ زیندانیی دواخراو سزادرا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، لقی یەکی دادگای شۆڕشی شاری سنە لە حەڤدەی جۆزەردانی ١٤٠٤، ئەمجەد گەریاخیز، چالاکیی کرێکاری و ئەندامی کەمپینی «نا بۆ لەسێدارەدان» بە شەش مانگ زیندانیی تەعزیری و دوو ساڵ زیندانیی دواخراو سزادرا. ئەم سزایە بەهۆی دەستبەسەرکرانی توندوتیژانەی ناوبراو لە مانگرتنی گشتی خەڵکی کوردستان دەرچووە.

ئەمجەد گەریاخیز، لە نۆزدەی بەفرانباری ١٤٠٣، لە شەقامێکی شاری سنە، لە کاتی بەشداری لە مانگرتنی ناڕەزایەتی دژی دەرچوونی سزای لەسێدارەدان بۆ وەریشە مورادی و پەخشان عەزیزی، دەستبەسەرکرا. لە ماوەی دەستبەسەریدا، ناوبراو بە سەختی ئەشکەنجەدرا و بۆ ماوەی ٣٥ ڕۆژ بەبێ دەرمان، پارێزەر و پێوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ بنەماڵەکەی، لە گرتووخانەی ئەمنیی زیندانیکرابوو.

تۆمەتی سەرەکی لەدژی ئەمجەد گەریاخیز، «هاندان و پشتیوانی بازاڕداران بۆ مانگرتن» و «ڕۆڵی لە ڕێکخستنی ئەم جووڵانەوەی ناڕەزایەتی» ڕاگەیەندراوە. سەرەڕای ئازادیی ناوبراو بە پێدانی بارمتە، ناوبراو چەندین جار بۆ دادگا بانگهێشتکراوە و بڕیارە جارێکی دیکە لە ٢٣ی گوڵانی ١٤٠٤، بۆ بەردەوامیدانی دادگایی دۆسیەکەی لە دادگای شۆڕشی شاری سنە ئامادەبێت. یەکەمین دانیشتنی ئەم دۆسیەیە لە دوازدەی ڕەشەمەی ١٤٠٣، بەڕێوەچوو بوو.

ئەمجەد گەریاخیز، لە ئەندامانی چالاکیی ئەنجوومەنی سنفی کرێکارانی بیناسازی شاری سنەیە و پێشتر بەهۆی چالاکییەکانی سنفی و مەدەنی چەندین جار دەستبەسەرکرا، ئەشکەنجەدرا و هەڕەشەی لێکراوە. ناوبراو لە ناڕەزایەتییەکانی سەرتاسەری پاش کوشتنی ژینا (مەهسا) ئەمینی، لە ڕێوڕەسمی ڕۆژی جیهانی کرێکار و لە کاردانەوەی لەسێدارەدانی ڕامین حسێن پەناهی دەستبەسەر کرابوو.

بەپێی ڕاپۆرتەکان، هاوژینی ناوبراو، ئارەزوو سەبووری هاوکات لەگەڵ دەستبەسەرکردنی ئەمجەد، لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی ڕژیم هەڕەشەی لێکراوە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

وتارێک بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی قەدەغەکردنی کاری منداڵان

پ ژوئن 12 , 2025
ڕۆژی پێنجشەممە ١٢ی ژوئێن بەرامبەر بە ٢٢ی جۆزەردان، ڕۆژی جیهانی قەدەغەکردنی کاری منداڵانە. ئەم ڕۆژە ساڵی ٢٠٠٢ لەلایەن ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کارەوە ناسێندرا. هیچ کات ئامارێکی ورد سەبارەت بە ژمارەی منداڵانی کار لە جیهان، لەبەردەستدا نەبووە. چونکە زۆربەی دەوڵەتەکان بە تایبەت لە وڵاتە دواکەوتووەکانی سەرمایەداری، ئامادە نین ئاماری واقیعی لەم بوارەدا بڵاو بکەنەوە. بەپێی ئامارەکانی […]

بابەتی پەیوەندیدار