دێولان؛ سوهەیلا موتاعی، چالاکی مەدەنی و مافی ژنان دەستبەسەر کرا

سوهەیلا موتاعی، چالاکی مەدەنی و مافی ژنان بەهۆی بەشداری لە مانگرتنی گشتی شارەکانی کوردستان لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی شاری دێولانەوە دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی چوارشەممە سێی ڕێبەندانی ١٤٠٣ سوهەیلا موتاعی، چالاکی مەدەنی و مافی ژنان خەڵکی شاری دێولان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی دێولانەوە دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە هێزە ئەمنییەکان ئەم چالاکەیان بەهۆی بەشداری لە مانگرتنی گشتی شارەکانی کوردستان کە بۆ دژایەتی لەگەڵ سزای لەسێدارەدان ئەنجامدرا، دەستبەسەر کردووە.

سوهەیلا موتاعی، یەکێک لە دەستبەسەر کراوەکانی ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکانە، کە پێشتر لەلایەن دادگای دێولانەوە بە سێ ساڵ و ٩ مانگ سزا درا. لە ئەگەری پەسەند کردنی ئەم سزایەدا لە قۆناغی پێداچوونەوە، بە جێبەجێکردنی ماددەی ١٣٤ی سزادانی یاسای ئیسلامی، تووندترین سزادان واتە ١٨ مانگ بەندکردن بۆ ئەم چالاکە جێبەجێ کرابوو. بەپێی ئەم بڕیارە کە لەلایەن لقی دووی دادگای شاری دێولانەوە دەرکراوە و بە ئەم چالاکە ڕاگەیەندراوە، ئەم چالاکە مەدەنییە بە تۆمەتی تێکدان لە ڕەوشی گشتی، بە ١٨ مانگ، تێکدانی ڕای گشتی لەڕێگەی بڵاوکردنەوەئ درۆ، بە ١٣ مانگ، یاخیبوون دژی هێزە ئەمنییەکان، بە ٥ مانگ و بانگەشە بۆ کۆمەڵە و گرووپەکانی دژی ڕژیم، بە ٩ مانگ بەندی تەعزیری سزا درا. لە ئەگەری پەسەند کردنی ئەم سزایەدا لە قۆناغی پێداچوونەوە، بە جێبەجێکردنی ماددەی ١٣٤ی سزادانی یاسای ئیسلامی، توندترین سزادان واتە ١٨ مانگ بەندکردن بۆ ئەم چالاکە جێبەجێ دەکرێ.

سوهەیلا موتاعی، پێشتر لە ٩ی رەزبەری ١٤٠٣ لە نارەزایەتییە سەرتاسەرییەکاندا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شاری دێولان دەستبەسەر کرا و ڕۆژی دووشەممە ٢٥ی ڕەزبەر بە بارمتەی کاتی ٤٠٠ ملیۆن تمەن ئازاد کرابوو. ئەم چالاکە ڕۆژی شەممە ٢١ی خەزەڵوەری ١٤٠١ دووبارە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا و پاش کۆتایی هاتنی لێپرسینەوەکەی بۆ کانونی چاکسازی و پەروەردەی سنە گواسترابوو.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

مانگرتنی بەرفراوان لە کوردستان بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بە سزای لەسێدارەدان

پ ژانویه 23 , 2025
لە ناڕەزایەتی بە حوکمی لەسێدارەدانی “پەخشان عەزیزی و وریشە مورادی”، سەندیکا و دووکاندارانی چەندین شاری کوردستان ڕۆژی چوارشەممە ٣ی ڕێبەندانی ١٤٠٣، مانگرتنێکی بەرفراوانیان گرت. ئەم چالاکییە، لە بەرامبەر بانگەوازی حیزبە کوردییەکان و دامودەزگاکانی مافی مرۆڤ لە کوردستان، سەرەڕای هەڕەشە و گوشارەکانی کۆماری ئیسلامی، پشتیوانییەکی بەرچاوی لێکەوتەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی […]

You May Like