ئازەر کۆروەندی، ڕێحانە ئەنسارینەژاد، فروغ تەقیپوور، شیوا ئیسماعیلی، مریەم ئەحیاوی، گوڵڕوخ ئیرایی، سەکینە پەروانە، زارا سەفایی، مەرزیە فارسی، تاهیرە نوری، موتهەرە گونەیی، ناهید خوداجو، ئیلاهە فولادی، نەسرین خزری، ئانیشا ئەسەدوڵڵایی و سەمانە ئەسغەری، بەندکراوانی سیاسی بەندکراو لە زیندانی ئێڤین لە چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکانیان بێبەشکران.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز بە وەرگرتنی لە یەکێتی ئازادی کرێکارانی ئێران، کۆمەڵێک لە ژنانی بەندکراوی سیاسی لە زیندانی ئێڤین، پاش ناڕەزایەتی دژی گواستنەوەی دوو بەندکراوی سیاسی بێهروز ئیحسانی و مەهدی حەسەنی، بۆ گرتووخانەی قزلحەسار، لە بینینی بنەماڵەکانیان بێبەشکران. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە ئەم بێبەشکردنە لە چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکانیان وەکو بینینی ڕاستەوخۆ و کابینەییە و لەلایەن هەدایەتوڵڵا فەرزادی، بەڕێوەبەری زیندانی ئێڤین بۆ ئەم بەندکراوانە ڕاگەیەندراوە.
ناوی بەندکراوانی سیاسی ژن لە زیندانی ئێڤین کە لە بینینی بنەماڵەکانیان بێبەشکراون وەکو؛ ئازەر کۆروەندی، ڕێحانە ئەنسارینەژاد، فروغ تەقیپوور، شیوا ئیسماعیلی، مریەم یەحیاوی، گوڵڕوخ ئیرایی، سەکینە پەروانە، زارا سەفایی، مەرزیە فارسی، تاهیرە نوری، موتهەرە گونەیی، ناهید خوداجو، ئیلاهە فولادی، نەسرین خزری، ئانیشا ئەسەدوڵڵایی و سەمانە ئەسغەری. ئەم بێبەشکردنە لە چواردەی ڕێبەندانی ١٤٠٣ جێبەجێدەکرێت و بۆ ماوەی سێ هەفتە بەردەوام دەبێت.