بانە: برینداربوونی کۆڵبەرێک بە ئەشکەنجە و تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم

کۆڵبەرێک بە ئەشکەنجە و تەقەی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سنووری بانە بریندار بوو.

بەپێی زانیارییەکانی کۆڵبەرنیوز، هەینی ١٨ی ڕەشەمەی ١٤٠٢، کۆڵبەرەکە بە ناوی «هیوا ڕەحیمپەنا» لە سنووری هەنگەژاڵی بانە لەلایەن هێزەکانی هەنگی مەرزییەوە دەستگیر کرا و دوای ئەشکەنجە و ئازاری زۆر، لە نزیکەوە تەقەیان لێکرد، بەهۆیەوە قاچی بە سەختی بریندار بوو.

بە گوتەی شایەتحاڵان، ئەم کۆڵبەرە لەلایەن سەرهەنگ «مستەفا مورادی» ئازار و ئەشکەنجە دراوە و لە کۆتاییدا ئەم بەرپرسەی ڕژیم ڕاستەوخۆ تەقەی لەم کۆڵبەرە کردووە.

بەپێی ئەو ئامارانەی ٢٠٢٣ لە کۆڵبەرنیوز تۆمارکراون، ٢٩٩ کۆڵبەر لە سنورەکان و ڕێگای نێوان ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان و کرماشان بە هۆکاری وەک تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژێم، هەرەسی ڕەنوو، بەستەڵەک، کەوتنە سەر مین، کەوتنە خوار لە شاخ، بەرزایی و حاڵەتی دیکە کوژران و بریندار بوون. لەم ژمارەیە ٣٢ کۆڵبەر (١١%) کوژران و ٢٦٧ کۆڵبەر (٨٩%) بریندار بوون. بە گشتی ٢٩٩ کۆڵبەر کە کوژران و بریندار بوون، ٢٦١ حاڵەت (٨٧%) بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکان بووە. بە گشتی ٢٩٩ کۆڵبەر کە کوژران و بریندار بوون، ٣٠ لەوانە منداڵی خوار ١٨ ساڵن.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

نەوسوود: بەرزبوونەوەی ژمارەی کۆڵبەرە بریندارەکان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی

د مارس 11 , 2024
لە ئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی ڕژێم لە کۆڵبەران، لانیکەم ٥ کۆڵبەر بریندار بوون. بەپێی زانیارییەکانی کۆڵبەرنیوز، سەرلەبەیانی دووشەممە ٢١ی ڕەشەمەی ١٤٠٢، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی ڕژیم، لانیکەم ٥ کۆڵبەر بریندار بوون کە ناسنامەی ٤ لەو کۆڵبەرانە بە ناوی «مەسعود مەنسوری»، «ئومێد مورادی»، «هادی» و «محمد» بۆ […]

You May Like