سنە؛ گیان لەدەستدانی کرێکارێک بەهۆی تەزووی کارەباوە

ڕۆژی یەکشەممە ٣١ی پووشپەڕی ١٤٠٣، کرێکارێکی بیناسازی بە ناسنامەی “فواد ناسری” بەهۆی تەزووی کارەباوە لە کاتی کارکردندا، گیانی لەدەستدا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی یەکشەممە ٣١ی پووشپەڕی ١٤٠٣ کرێکارێکی بیناسازی بە ناسنامەی”فواد ناسری” خەڵکی شاری سنە، خێزاندار و خاوەنی منداڵێک، بەهۆی نەبوونی سەلامەتی شوێنی کارەوە، تووشی ڕووداوی تەزووی کارەبا بوو و گیانی لەدەستدا.

ئەم ڕووداوە لە “ئاساولە”ی شاری سنە ڕوویداوە.

ئێران یەکێکە لە وڵاتانی نائەمن لە بواری سەلامەتی کاردا و ساڵانە ژمارەیەکی زۆر لە کرێکاران بەهۆی نەبوونی سەلامەتی لە ژینگەی کاردا تووشی ڕووداو دەبن.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

دوا لەرزەکانی گورزی قورسی بزوتنەوەی تەحریمی دوای هەڵبژاردن

س جولای 23 , 2024
گوشاری بزوتنەوە کۆمەڵایەتیەکان و پەرەسەندنی نەفرەت و ناڕەزایەتی لە ڕژیمی کۆماری ئیسلامی، لە کۆتاییدا خامنەیی ناچار کرد تا پڕۆسەی پاک کردنەوەی حاکمیەت لە نیوەی ڕێدا ڕابگرێت. خامنەیی کە بەشێوەیەکی جیدی خەریکی کاری شکڵ پێدان بە ڕێبەریی داهاتووی ڕژیمی ئیسلامی یە، ئێستا بەرەو ڕووی مزاحمێکی سەرسەخت بۆتەوە کە پشتی بە تەشکیلاتێکی شێوە […]

You May Like