سنە؛ ئازادی کارۆ عەلیداد بە دانانی بارمتە لە زیندان 

«کارۆ عەلیداد»، هاووڵاتی خەڵکی شاری مەریوان، بەدانانی بارمتە، لە زیندانی شاری سنە ئازاد کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی شەممە ١١ی ڕەشەمەی ١٤٠٣، کارۆ عەلیداد، هاووڵاتی خەڵکی شاری مەریوان، بە دانانی بارمتەی ٨٠٠ میلیۆن تمەن، لە زیندانی شاری سنە بە شێوەی کاتی ئازادکرا.

 کارۆ عەلیداد، تەمەن ٢١ ساڵ و خەڵکی شاری مەریوان، لە بەرواری ٣ی ڕێبەندان، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لەم شارە دەستبەسەر کرا.

تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە، لە هۆکارەکانی دەستبەسەرکردن، و ئەو تۆمەتانەی کە ئاراستەی ئەم هاوڵاتییە کراوە، زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

نەغەدە؛ محەممەد ئەمینی فەر بۆ جێبەجێکردنی سزاکەی بۆ زیندان ڕەوانەکرا

ی مارس 2 , 2025
«محەممەد ئەمینی فەر» «جوخور»، هاوڵاتی دانیشتووی شاری نەغەدە، پاش ئامادەبوونی لە لقی جێبەجێکردنی سزاکانی دادسەرای نەغەدە، بۆ تێپەڕاندنی ماوەی زیندانییەکەی، دەستبەسەر و بۆ زیندانی ئەم شارە گواسترایەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، محەممەد ئەمینی فەر «جوخور» ڕەوانەی زیندانی نەغەدە کرا. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ناوبراو ڕۆژی چوارشەممە هەشتی ڕەشەمەی ١٤٠٣، پاش بانگهێشتکردنی بۆ […]

You May Like