“ڕامین زلە” هاووڵاتی خەڵکی شاری نەغەدە لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی دووشەمە ١ی گەلاوێژی ١٤٠٣، “ڕامین زلە” هاووڵاتی خەڵکی شاری نەغەدە لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی ئەم شارەوە دەستبەسەرکرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار؛ هێزە ئەمنیەکان بەبێ بڕیاری دادگا، پاش چوونە ژوورەوە بۆ ماڵی ئەم هاووڵاتیە، ناوبراویان دەستبەسەرکردووە و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.
تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە لە هۆکارەکانی دەستبەسەرکران و تۆمەتەکانی دژی ئەم هاووڵاتیە زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.