ورمێ؛ جێبەجێکرانی سزای زیندانیکردنی ئایهان ئیبراهیمی و گواستنەوەی ناوبراو بۆ زیندان

ئایهان ئیبراهیمی، هاووڵاتی شاری ورمێ بۆ جێبەجێکرانی سزای زیندانیکرانی دەستبەسەرکرا و بۆ زیندانی ئەم شارە گواسترایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی سێشەمە دەی پووشپەڕی ١٤٠٤، ئایهان ئیبراهیمی بۆ زیندان گواسترایەوە.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ئایهان ئیبراهیمی بۆ بەسەربردنی ماوەی سزای ساڵێک زیندانیکردنی خۆی، دەستبەسەرکرا و بۆ زیندانی شاری ورمێ گواسترایەوە.

ئەم هاووڵاتییە پێشتر لەلایەن لقی دووی دادگای شۆڕشی شاری ورمێ بە ساڵێک زیندانیی تەعزیری سزادرابوو.

پێشتر، سزای شەش ساڵ زیندانیی ئایهان ئیبراهیمی لەلایەن لقی ٣٩ی دیوانی باڵای وڵات هەڵوەشایەوە و دۆسیەی ناوبراو بۆ لێکۆڵینەوەی دووبارە بۆ لقی هاوشێوە لە دادگای شۆڕشی شاری ورمێ نێردرایەوە.

ناوبراو لە ڕەزبەری ١٤٠٣، لەلایەن لقی سێی دادگای شۆڕشی شاری ورمێ، بە تۆمەتی “ئەندامێتی لە کۆمەڵەکانی دژبەری ڕژیم” بە شەش ساڵ زیندانیکران سزادرابوو.

ئایهان ئیبراهیمی لە پووشپەڕی ١٤٠٣، پاش دە ڕۆژ لێپرسینەوە لە گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری ورمێ بۆ زیندانی ناوەندی ئەم شارە گواسترایەوە و دواتر بە پێدانی بارمتە ئازادکرا.

ناوبراو لە هەژدەی پووشپەڕی ١٤٠٣، دەستبەسەرکرا و بۆ گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری ورمێ گواسترابوویەوە. 

ئایهان ئیبراهیمی، تەمەن ٢٩ ساڵ، خەڵکی شاری ورمێ و دەرچووی بەشی پەرستاری لە زانکۆی زانستی پزیشکی گیلانە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

ورمێ؛ بەردەوامی دەستبەسەرکرانی وەهاب عەلیزادە لەلایەن هێزەکانی ڕژیم

ج جولای 4 , 2025
وەهاب عەلیزادە، هاووڵاتی شاری ورمێ، پێش چوار ڕۆژ بە تاکڕەوانە دەستبەسەرکرا و چارەنووسی نادیارە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، وەهاب عەلیزادە، هاووڵاتی گوندی «دووکانا» لە ناوچەی مرگەوەڕی شاری ورمێ، ڕۆژی دووشەمە نۆی پووشپەڕی ١٤٠٤، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕژیم بەبێ بڕیاری دادوەر لە ماڵەکەیدا دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. بە تێپەڕینی […]

بابەتی پەیوەندیدار