مەریوان؛ دەستبەسەرکرانی کارۆ عەلیداد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

“کارۆ عەلیداد”، چالاکوانی مەدەنی و ژینگەپارێزی خەڵکی شاری مەریوان لە پەیوەندی لەگەڵ مانگرتنی کاسبکاران و بازاڕیانی شارەکانی کوردستان کە لە ناڕەزایەتی دژی سزای لە سێدارەدان بەرێوەچوو، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی چوارشەممە سێی ڕێبەندانی ١٤٠٣، کارۆ عەلیداد، چالاکوانی مەدەنی و ژینگەپارێزی خەڵکی شاری مەریوان لە پەیوەندی لەگەڵ مانگرتنی کاسبکاران و بازاڕیانی شارەکانی کوردستان کە لە ناڕەزایەتی دژی سزای لە سێدارەدان بەرێوەچوو، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری مەریوانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە هێزە ئەمنییەکان بەبێ بڕیاری دادوەر و بەشێوەیەکی توندوتیژانە ئەم هاوڵاتییەیان دەستبەسەر کردووە.

تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە لە هۆکارەکانی دەستبەسەرکردن، شوێنی مانەوە و تۆمەتەکانی دژی ئەم هاوڵاتییە زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.

ڕۆژی چوارشەممە سێی ڕێبەندانی ١٤٠٣، بازاڕیان و کاسبکارانی شارەکانی کوردستان وەکو سنە، سەقز، کامێران، دیواندەرە، مەریوان، پاوە، مهاباد، بۆکان، کرماشان و ئیلام لە ناڕەزایەتی دژی سزای لە سێدارەدان چالاکییەکانی ڕۆژانەی خۆیان ڕاگرت و مانیان لە کارکردن گرت.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

دێولان؛ ئازادکرانی کاتی سۆهەیلا موتەعی دوای تۆمارکردنی دۆسیەی یاسایی

ج ژانویه 24 , 2025
“سوهەیلا موتاعی”، چالاکی مەدەنی و مافی ژنان خەڵکی شاری دێولان، کە لە پەیوەندی لەگەڵ مانگرتنی گشتی کاسبکاران و بازاڕیانی شارەکانی کوردستان کە لە ناڕەزایەتی دژی سزای لە سێدارەدان بەرێوەچوو، دەستبەسەر کرابوو پاش دروستکردنی دۆسیەی یاسایی بە دانانی بارمتە ئازاد کرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی پێنجشەممە چواری ڕێبەندانی ١٤٠٣، سوهەیلا موتاعی، […]

You May Like