دیواندەرە؛ ئازادی کاتی بێهزاد براخاسی لە گرتووخانە بە دانانی بارمتە

بێهزاد براخاسی ، هاوڵاتیی دانیشتووی دیواندەرە بە دانانی بارمتەی کاتی لە گرتووخانەی ئەوشارە ئازاد کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی چوارشەممە سێی ڕێبەندانی ١٤٠٣ بێهزاد براخاسی، هاوڵاتی خەڵکی شاری دیواندەرە بە دانانی بارمتەی کاتی دوو ملیارد تمەن لە گرتووخانەی دیواندەرە ئازاد کرا. ئەم هاوڵاتییە لە سێی ڕێبەنداندا پاش تێپەڕاندنی ٢٠ ڕۆژ لە بەندی تاکەکەسی و تەواوبوونی لێپرسینەوەکەی لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە بۆ گرتووخانەی دیواندەرە گواسترایەوە.

بێهزاد براخاسی، لە ١٤ی بەفرانباری ١٤٠٣ لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی دیواندەرە دەستبەسەر کرا و بۆ دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە گواسترابوو.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

بانە؛ برینداربوونی کۆڵبەرێک بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی

ج ژانویه 24 , 2025
کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری بانە، بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزییەوە لە ناوچەی سنووری بانە بەسەختی برینداربوو. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، شەوی پێنجشەممە ٤ی رێبەندانی ١٤٠٣، کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری بانە لە هێڵی سنووری “هەنگژاڵ”ی سەر بە شاری بانە بە کڵاشینکۆف لەلایەن هێزەکانی هەنگی مەرزییەوە تەقەی لێکرا و «بڕبڕەی پشتی» بە سەختی بریندار […]

You May Like