ژینگە؛لە ناوبردنی٦٠٠هێکتار لە دارستانەکانی مەریوان لە ئاگرەکانی یەک مانگی ڕابردوو

لە دوومانگی ڕابردوودا،٦٠٠هێکتار لە دارستانەکانی شارستانی مەریوان ،بە هۆی ئاگر گرتنەکانی ماوەی ڕابردوو کە لە زۆربەیاندا دەستوپەیوەندیەکانی ڕژیم دەستیان بوە،لە ناوچوون.

بە گوزارشی کۆڵبەرنیوز،لەڕێکەوتی٣٠جۆزەردانی ئەمساڵ تائێستا،بە هۆی ئاگرگرتنی بەردەوامی دارستانەکانی مەریوان،سەرجەم٦٠٠هێکتار لە دارستانەکانی ئەم ناوچەیە لەناوچوون.

بە پێی ئەم گوزارشە
١٩٥هێکتار لە دارستانەکانی کانی قووڵەجانی سەر بە ئاوایی بێلو،لە ڕێکەوتی ٣٠جۆزەردان تا ٣پووشپەڕی١٤٠٢،لەئاگردا سووتاوە.هەروەها دارستانەکانی ئاواییەکانی وەسنە و خێرئاوا لە ١٦ تا ١٨ی پووشپەڕ لە لایەن دەست وپەیوەندیەکانی کۆماری ئیسلامیەوە سووتێنراون و لە ئەم ڕووداوەدا لانیکەم ٣٥٥هێکتار لە دارستانەکانی ئەو ئاواییانە لە ناوچوون.لە٢٠پووشپەڕیش ٧٠ هێکتاری تر لە دارستانەکانی ئاوایی بایەڵە لە لایەن دەست وپەیوەندیەکانی کۆماری ئیسلامی سووتێنراون و سەرجەم ٦٠٠هێکتار لە دارستانەکانی مەریوان تا ئێستا سووتێنراون و لە ناو چوون.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

مەریوان،ناڕوونیی چارەنووسی ئارمان نیکپەی دوای ١۵ڕۆژ

ج جولای 28 , 2023
ئارمان نیکپەی، هاووڵاتیی خەڵکی شاری مەریوان، زیاتر لە دوو هەفتەیە لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە دەستبەسەر کراوە و تاکوو ئێستاش چارەنووسی ناڕوونە. بەپێی ڕاپۆرتەکان؛ ئارمان نیکپەی، هاووڵاتیی خەڵکی گوندی “نێ”ی سەر بە شاری مەریوان، ماوەی ١٥ ڕۆژە لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە دەستبەسەر کراوە و تا ئێستاش هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی لە بەردەستدا نییە و بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەکەشی هیچ […]

You May Like