سنە؛ ئازادی دانش شەڕەفی بە دانانی بارمتە لە زیندان

«دانش شەڕەفی»، هاوڵاتی دانیشتووی شاری سنە بە دانانی بارمتە لە زیندانی ئەم شارە ئازادکرا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی یەکشەممە پێنجی ڕەشەمەی ١٤٠٣، دانش شەڕەفی، شاخەوانی خەڵکی شاری سنە بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ ملیۆن تمەن بە شێوەیەکی کاتی و تا کۆتاییهاتنی پرۆسەی دادگاییەکەی لە زیندانی ناوەندی شاری سنە ئازادکرا.

«دانش شەڕەفی»، هاوڵاتی خەڵکی گوندی «سەڵوات ئاوا»ی سەربە شاری سنە، ڕۆژی یەکشەممە چواردەی ڕێبەندانی ١٤٠٣، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شاری سنە دەستبەسەرکرا. دەستبەسەرکرانی ناوبراو بەبێ بڕیاری دادوەر لە شوێنی کارەکەیدا ئەنجامدراوە.

تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە، لە تۆمەتەکانی دژی ئەم هاوڵاتییە زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

میاندواو؛ بەرزبوونەوەی ژمارەی دەستبەسەرکراوان بۆ ٧ هاوڵاتی

د فوریه 24 , 2025
بە بڵاوکردنەوەی ناسنامەی هاوڵاتییەکی دیکە بە ناوی «موبین مەجیدزادە»، ژمارەی دەستبەسەرکراوانی ڕۆژی یەکشەممە پێنجی ڕەشەمە لە شاری میاندواو بۆ ٧ هاوڵاتی بەرزبووتەوە.پێشتر، دەستبەسەرکرانی سدیق عەباسنەژاد، بێهزاد بەرجەستە، کەیوان بەرجەستە، شەهاب تەوان، نیما قوربانزادە و خالق ڕەحیمی ڕاگەیەندرابوو. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی یەکشەممە پێنجی ڕەشەمەی ١٤٠٣، حەوت هاوڵاتی لە شاری میاندواو […]

You May Like