فەرشاد فەرەجی، هاووڵاتی خەڵکی شاری تیکاب، تەنیا چەند ڕۆژ پاش ئازادیی بە شێوەی کاتی بە دانانی بارمتەی سێ ملیارد تمەن، جارێکی دیکە لەلایەن فشار، بانگهێشت و لێپرسینەوەی لێکراوە. ناوبراو کە ڕۆژی ٢٩ی گوڵان بە شێوەی توندوتیژانە و بەبێ بڕیاری دادوەر لەلایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر کرابوو، هەروەها لە فەزایەکی هەڕەشە و سەرکوت بەسەر دەبرد.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، هێزە ئەمنییەکان بە لێدان و ئەشکەنجە و تێکدان هێرشیان کردبووە سەر ماڵی فەرشاد فەرەجی؛ کەرەستەکانی ماڵەکەیان بۆ باخچەکەیان فڕێدابوون، مۆبایلی تایبەتی ناوبراویان لەگەڵ خۆیاندا بردووە و بەبێ هیچ ڕوونکردنەوەیەک، ناوبراویان لەگەڵ خۆیاندا بردووە. پاش سێ ڕۆژ نادیاریی لە شوێنی مانەوەی، لە ٣١ی گوڵانی ١٤٠٤، بە تۆمەتی “بانگەشە دژی ڕژیم”، فەرشاد فەرەجی بە دانانی بارمتەی سێ ملیارد تمەن ئازادکراوە.
بەبێی زانیارییەکانی گەیشتوو بە کۆڵبەرنیوز، ناوەندە ئەمنییەکان لە کاتی ئازادیی فەرشاد، پرۆسەی بانگهێشت و لێپرسینەوەکانی دواتریان دەستپێکردبوو. ناوبراو ڕۆژی هەینی، دووی جۆزەردان دووبارە بۆ ناوەندێکی ئەمنیی بانگهێشت کراوە و بڕیارە ڕۆژی شەمە، سێی جۆزەردان، جارێکی دیکە خۆی ڕادەست بکات. ئەمە لەکاتێکدایە کە شوێنی دەستبەسەریی یەکەمجاری ناوبراو نادیارە، کەرەستەکانیش نەدراوەتەوە بە ناوبراو.