بانە؛ برینداربوونی دوو کۆڵبەر لە هێڵی سنووری هەنگەژاڵ

دوو کۆڵبەری خەڵکی شاری سەقز بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری هەنگەژاڵی- بانە بریندار بوون.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ١ی سەرماوەزی ١٤٠٢، دوو کۆڵبەری خەڵکی سەقز بەهۆی تەقەی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووریی هەنگەژاڵی بانە بریندار بوون.

ناسنامەی ئەو دوو کۆڵبەرە بریتین لە “ئەسەد ڕەحیمی” و “محەمەد” کە خەڵکی شاری سەقزن.

تا ساتی ئامادەکردنی ئەم ڕاپۆرتە هیچ زانیارییەک لەبارەی سەختی برینەکانی ئەو کۆڵبەرانە و باری تەندروستیان لەبەردەستدا نییە.

بەپشتبەستن بەو ئامارەی لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا لە کۆڵبەرنیوز تۆمارکراوە، لە ١ی ڕەزبەر تا ١ ی سەرماوەزی ١٤٠٢، بەگشتی ١٥٤ کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکانی کوردستان بەهۆی هۆکارەکانی وەک تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی، لێدان و ئازاردان لەلایەن هێزە سەربازییەکانی ڕژێم و کەوتنە سەر مین. کوژراو و بریندار بوون.

لەم ژمارەیە بەگشتی ٩ کۆڵبەر کوژراون و ١٤٥ کۆڵبەر برینداربوون. لە کۆی گشتی ١٥٤ کۆڵبەر کە کوژراون و برینداربوون، ١٤١ حاڵەت (٩٢%) بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکان بووە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

 بانە؛ برینداربوونی کۆڵبەرێک لە هێڵی سنووری هەنگەژاڵ

ی نوامبر 26 , 2023
میلاد محەممەدی ڕاد، کۆڵبەری خەڵکی شاری بۆکان، بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری هەنگرژاڵی- بانە بە سەختی بریندار بوو. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ١ی سەرماوەزی ١٤٠٢، کۆڵبەرێکی تەمەن ٢٣ ساڵ خەڵکی شاری بۆکان بە ناسنامەی “میلاد محەممەدی ڕاد” بەهۆی تەقەی ڕاستەخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە […]

You May Like