بۆکان؛ هاووڵاتییەک لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکرا

ئەنوەر بایەزیدی، هاووڵاتی خەڵکی شاری بۆکان لەلایەن هێزەکانی ڕژیم لەم شارەدا دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، لە ڕۆژانی ڕابردوودا، ئەنوەر بایەزیدی، هاووڵاتی خەڵکی شاری بۆکان لەلایەن هێزەکانی ڕژیم لەم شارەدا دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، هێزەکانی ڕژیم بەبێ بڕیاری دادوەر ئەم هاووڵاتییەی دەستبەسەر کردووە و پاش تێپەڕینی چەندین ڕۆژ لە دەستبەسەرکرانی ئەنوەر بایەزیدی، هێشتا چارەنووسی نادیارە. نەبوونی زانیاری لە دۆخی ئەم هاووڵاتییە بنەماڵەکەی نیگەران کردووە.

تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە، هۆکارەکانی دەستبەسەری، شوێنی مانەوە و تۆمەتەکانی دژی ئەم هاووڵاتییە نادیارە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

پیرانشار؛ دوو هاووڵاتی لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکران

س ژوئن 24 , 2025
ناسح ئایزەن و یوسف بازرگان، دوو هاووڵاتی خەڵکی شاری پیرانشار لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکران و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی شەمە ٣١ی جۆزەردانی ١٤٠٤، یوسف بازرگان، تەمەن چل ساڵ و خەڵکی گوندی “پەسوە” لە شاری پیرانشار و ناسح ئایزەن، خەڵکی شاری پیرانشار لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکرا و […]

You May Like