سەقز؛ئازادی ئەحمەد موحەممەدی بەندکراوی سیاسی لە دوای سێ ساڵ بەندکران

ئەحمەد موحەممەدی، بەندکراوی سیاسی کورد و خەڵکی شاری سەقز دوای تێپەڕکردنی ماوەی نزیک بە سێ ساڵ لە سزای بەندکرانی چوار ساڵەکەی لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە ئازادکرا.

ڕۆژی دووشەممە ٨ی خەزەڵوەری ١٤٠٢،ئەحمەد محەممەدی، تەمەن ٥٣ ساڵ و بەندکراوی سیاسی خەڵکی گوندی “وزمان”ی سەقز دوای تێپەڕکردنی نزیک بە سێ ساڵ لە ماوەی بەندکرانەکەی ، لە زیندانی ناوەندیی ئەو شارە ئازادکرا.

شآیانی باسە کە ئەحمەد موحەممەدی ڕۆژی دووشەممە ٣ی سەرماوەزی ١٣٩٩ لە دوای بانگکرانی بۆ دادگای ئینقلابی ڕژیم لە سەقز بە بڕیاری حوکمی دەستبەسەرکران بۆ زیندانی سنە ڕاگوێزرا و دواتر بۆ تێپەڕ کردنی حوکمەکەی بۆ زیندانی سەقز گوازرایەوە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

بانە؛بریندار بوونی کۆڵبەرێک بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سنووری هەنگەژاڵ

چ نوامبر 1 , 2023
لوقمان ئەحمەدپوور کۆڵبەری خەڵکی بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سنووری هەنگەژاڵی بانە بریندارکرا. بە پێێ ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز،شەوی دووشەممە٨ی ڕەزبەری١٤٠٢،لوقمان ئەحمەدپوور کۆڵبەری٤٥ساڵ تەمەنی خەڵکی ئاوایی”منجیلان”ی سەر بە بانە، بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سنووری هەنگەژاڵی بانە، شانی بە سەختی برینداربوو.ئەو کۆڵبەرە لە دوای گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانەی […]

You May Like