کامێران؛ گیان لەدەستدانی ئیسماعیل کەریمی لە چالاکانی ژینگەیی

“ئیسماعیل کەریمی” چالاکی ژینگە و خەڵکی شاری کامێران بەهۆی سەختی برینەکانیەوە لە نەخۆشخانەی کەوسەری سنە گیانی لەدەستدا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، سەرلەبەیانی چوارشەمە ٣ی گەلاوێژی ١٤٠٣، “ئیسماعیل کەریمی” چالاکی ژینگە و لە هێزەکانی سەرچاوە سروشتیەکانی شاری کامێران، بەهۆی سەختی برینەکانیەوە گیانی لەدەستدا. ناوبراو ڕۆژی دووشەمە ١ی گەلاوێژی ١٤٠٣ بۆ کوژاندنەوەی ئاگری دارستانەکانی “کانیشە”ی سەربە شاری کامێران لەگەڵ بەشێک لە چالاکانی ژینگەیی بۆ ئەم ناوچەیە ڕۆشتبوون کە تووشی سووتانی زۆری جەستەی “٨٠ لە سەد” هاتبوو. ناوبراو بەهۆی سەختی برینەکانی بە فڕۆکەی فریاگوزاری بۆ نەخۆشخانەی کەوسەری سنە گواسترابوو و بەهۆی سەختی برینەکانیەوە لە بەشی چاودێری تایبەتی ئەم نەخۆشخانەیە خەوێندرابوو.

ئیسماعیل کەریمی، کارمەندی ئیدارەی سەرچاوە سرووشتیەکانی کامێران، خێزاندار و خاوەنی ٢ منداڵە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

کامێران؛ دەستبەسەرکرانی لانیکەم ١٠ چالاکی ژینگە

پ جولای 25 , 2024
پاش ڕێوڕەسمی بە خاکسپاردنی گیانبەختکردوو “ئیسماعیل کەریمی” لانیکەم ١٠ چالاکی ژینگە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری کامێرانەوە دەستبەسەرکران. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی چوارشەممە ٣ی گەلاوێژی ١٤٠٣، هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم لە شاری کامێران، پاش ڕێوڕەسمی بە خاکسپاردنی چالاکی ژینگەیی گیانبەختکردوو “ئیسماعیل کەریمی” لانیکەم ١٠ چالاکی ژینگەییان دەستبەسەرکرد کە ناسنامەی شەش کەس لەوانە […]

You May Like