تاران؛ ”پەخشان عەزیزی” سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێنرا

ڕۆژی سێشەممە ٢ی گەلاوێژی ١٤٠٣، دادگای ئینقلابی تاران “پەخشان عەزیزی” بە تۆمەتی “ئەندامێتی لە کۆمەڵە دژبەرەکاندا” سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێنرا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، لقی ٢٦ی دادگای ئینقلابی تاران بە سەرۆکایەتی دادوەر “ئیمان ئەفشاری” ڕۆژی سێشەممە ٢ی گەلاوێژی ١٤٠٣، “پەخشان عەزیزی” چالاکی سیاسی بە تۆمەتی “ئەندامێتی لە کۆمەڵە دژبەرەکاندا” سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپاند.
ئەم سزایە لە کاتێکدا لە زیندانی “ئەوین”ی تاران بە ناوبراو ڕاگەیەندراوە کە دانیشتنی دادگایی ئەم چالاکە سیاسیە لە ٨ی جۆزەردانی ١٤٠٣ بەڕێوەچوو.

“پەخشان عەزیزی” چالاکی سیاسی خەڵکی شاری مهاباد، لە ١٣ی گەلاوێژی ١٤٠٢ لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی تاران دەستبەسەر و بۆ زیندانی ئەوین گوازرایەوە.
ناوبراو لە ڕێبەندانی ١٤٠٢ لە لقی ٥ی لێکۆڵینەوەی دادگای ئەمنی ئەوین تاوانبار کرابوو و بەڵگەی تاوانبارکردنی ناوبراو بۆ لقی ٢٦ی دادگای ئینقلابی تاران نێردرابوو.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

جەنایەتێک کە شیاوی بەخشین نییە، کارەساتێک کە لەبیر ناکرێت

چ جولای 24 , 2024
مانگی گەلاوێژ بە بیرەوەری و یادی هەزاران تێکۆشەری شۆڕشگێڕ و کەسانی ئاڕمانگەرا و ڕەنج و ئازاری گیان تاوێنی بنەماڵەکانیان دەست پێدەکات. جاوید ڕەحمان، گوزارشگەری تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ کاروباری مافەکانی مرۆڤ لە ئێران، بەم بۆنەیەوە ڕاپۆرتێکی بڵاو کردەوە. ئەو کوشتاری لاوانی کچ و کوڕی لە دەیەی ٦٠ دا و لەوانە کوشتاری […]

You May Like