نەغەدە؛ هاوڵاتییەک لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا

سابر مام شێخ، هاوڵاتیی شاری نەغەدە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی نەغەدەوە دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی هەینی پێنجی ڕێبەندانی ١٤٠٣ سابر مام شێخ، هاوڵاتیی تەمەن ٤٠ ساڵ خەڵکی شاری نەغەدە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی نەغەدەوە دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە هێزە ئەمنییەکان بەبێ بڕیاری دادوەر لەسەر شەقام ئەم هاوڵاتییەیان دەستبەسەر کردووە.

تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە هۆکارەکانی دەستبەسەری، شوێنی مانەوە و تۆمەتەکانی دژی ڕوون نییە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

سەقز؛ هیوا فەیزی بە بارمتەی کاتی ئازاد کرا

ش ژانویه 25 , 2025
هیوا فەیزی، هاوڵاتیی گوندی مەولاناوا سەربە شاری سەقز پاش ٥٥ ڕۆژ دەستبەسەری بە بارمتەی کاتی ٥٠٠ ملیۆن تمەن لە گرتووخانە ئازاد کرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی شەممە شەشی ڕێبەندانی ١٤٠٣ هیوا فەیزی، هاوڵاتیی گوندی مەولاناوا سەربە شاری سەقز پاش ٥٥ ڕۆژ دەستبەسەری بە بارمتەی کاتی ٥٠٠ ملیۆن تمەن تا تەواوبوونی […]

You May Like