بە تێپەڕینی هەفتەیەک لە دەستبەسەرکرانی کامیار نیکفەر، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری مەریوانەوە هێشتا چارەنووسی ئەم هاوڵاتییە ناڕوونە.
بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی یەکشەممە ٣٠ی بەفرانباری ١٤٠٣ کامیار نیکفەر، تەمەن ١٩ ساڵ و خەڵکی شاری مەریوان، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. بە تێپەڕینی هەفتەیەک لە دەستبەسەرکرانی ئەم هاوڵاتییە هێشتا چارەنووسی ڕوون نییە. ناڕوونی چارەنووسی ئەم هاوڵاتییە نیگەرانییەکانی بنەماڵەکەی زیاتر کردووە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە هێزە ئەمنییەکان بەبێ بڕیاری دادوەر و لەسەر شەقام ئەم هاوڵاتییەیان دەستبەسەر کردووە.
تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە هۆکارەکانی دەستبەسەرکران، شوێنی مانەوە و تۆمەتەکانی دژی ڕوون نییە.