بانگکردن و هەڕەشە لە ئەفسانە یووسفی، دایکی پژمان فاتیحی لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی کامیارانەوە

ئیدارەی ئیتلاعاتی حکوومەت لە شاری کامیاران بە چڕوپڕی گوشاریان بۆ سەر بنەماڵەی پژمان فاتیحی، بەندکراوی سیاسیی کورد هێناوە و بەم هۆیەشەوە ئەفسانە یووسفی، دایکی ئەو بەندکراوە سیاسییەیان بانگ کردووە و چەند کاتژمێر لێکۆڵینەوە و لێپرسینەوەیان لەگەڵ کردووە.

بەپێی ڕاپۆرتەکان،لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا ئەفسانە یووسفی، دایکی پژمان فاتیحی، بەندکراوی سیاسیی کورد، پاش ئەوەی لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی کامیاران بانگ کراوە، چەند کاتژمێر لێکۆڵینەوە و لێپرسینەوەیان لێ کردووە و ئەشکەنجەی دەروونییان داوە، هەروەها هەڕەشەی ئەوەیان لە ناوبراو کردووە کە دیسان بانگ دەکرێتەوە و دەستبەسەریشی دەکەن.شایانی باسەهێزەکانی ئیتلاعات لە کامیاران جیا لە ئەشکەنجەی دەروونی و ڕۆحیی ئەفسانە یووسفی، هەڕەشەیان لە بنەماڵەی ناوبراو کردووە کە بەدواداچوون لەسەر بارودۆخی کوڕەکەیان لە بەندیخانەدا نەکەن.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

گیان له‌ده‌ستدانی سووختبه‌رێك له‌ مێحوه‌ری ئێرانشار

پ آوریل 27 , 2023
ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٤ی مانگی گوڵان، سووختبه‌رێكی به‌لووچ به‌ناوی “محه‌ممه‌د ڕیگی” به‌هۆی ڕووداوی هاتووچۆ له‌ مێحوه‌ری ئێرانشار گیانی له‌ده‌ست دا. به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “محه‌ممه‌د ڕیگی” خه‌ڵكی گوندی “گه‌نك”ی سه‌ر به‌ شارستانی “سیب و سۆران”نه و له‌كاتی سووختبه‌ری به‌هۆی ڕاودوونان له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه‌ تووشی ڕووداوی هاتووچۆ بووه‌ و گیانی له‌ ده‌ست داوه‌. به‌پێی […]

You May Like