پەیام فەتحی، چالاکی کرێکاری شاری سنە بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە بانگهێشت کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی شەممە شەشی بەفرانباری ١٤٠٣ پەیام فەتحی، چالاکی کرێکاری شاری سنە بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە بانگهێشت کرا و لێپرسینەوەی لەگەڵدا کرا.
تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە هۆکارەکانی بانگهێشت و تۆمەتەکانی دژی ڕوون نییە. پەیام فەتحی، پێشتریش بەهۆی چالاکییەکانییەوە بانگهێشت کرا و لێپرسینەوەی لەگەڵدا کراوە.