کەیوان مینوەیی، هاوڵاتی شاری مەریوان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەم شارەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی یەکشەمە ٣ی خاکەلێوەی ١٤٠٤، کەیوان مینوەیی، هاوڵاتی شاری مەریوان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکرا. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، هێزە ئەمنییەکان بەبێ بڕیاری دادوەر ئەم هاوڵاتییەیان دەستبەسەرکردووە. هەروەها، هێزە ئەمنییەکان دەستیان بەسەر تەلەفۆنی تایبەتی ناوبراودا گرتووە.
تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە، لە هۆکارەکانی دەستبەسەری، شوێنی مانەوە و تۆمەتەکانی دژی ئەم هاوڵاتییە زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.
کەیوان مینوەیی، خەڵکی گوندی نەی سەربە شاری مەریوان، پێشتر مامەڵەی ئەمنی هەبووە و دەستبەسەرکراوە.